سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت
  2022-01-02       959       

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە، موچەی مانگی 12ی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ ئاوێنە ئەوەشی خستەڕو، دابەشكردنی موچەی سبەی ئەو لیوایانە ناگرێتەوە کە لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا موچەیان بۆ دابین دەکرێت.

دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد.

هەفتەی پێشو وەزارەتی دارایی رایگەیاندبو، دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 12، بەهۆی پشوەكانی سەری ساڵەوە بۆ 2ی 1ی 2022 دوادەكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×