خشته‌یه‌كى نوێی‌ موچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌
  2022-01-04       1651       

دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە رۆژانە لیستی موچە بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیاكانی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە و پێنجشەممە، وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی موچە وەربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×