جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردو ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دیوانی چاودێری عێراق بۆ وردبینیكردنی خه‌رجی‌و داهاته‌كان سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
ئاوێنه: له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، "به‌گوێره‌ی دواین پێشهاته‌كان، 200 ملیاره‌كه‌ی مانگی 12ـی ساڵی 2021 په‌سه‌ند كراوه، "ئومێده‌وارین ئه‌و پاره‌یه له‌نزیكترین كاتدا بگاته بانكی مه‌ركه‌زیی لقی هه‌ولێر".
وتیشی، "زۆر جار كێشه بۆ ناردنی 200 ملیاره‌كه دروست ده‌بێت، زۆرجار كێشه‌كان هونه‌رین، هه‌ندێ جاریش سیاسین بۆ دروستكردنی فشار... ئومێده‌وارین ناردنی 200 ملیاره‌كه تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وام بێت... هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌رده‌وامه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، "دیوانی چاودێری ئیتیحادی بۆ وردبینیكردنی خه‌رجی‌و داهاته‌كان سه‌ردانی هه‌ولێریانكردووه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵایه بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كانی به‌غدا".