داوای یاسایی لەسەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی چەمچەماڵ تۆماردەكرێت
  2022-01-07       451       

ژمارەیەك كەسایەتی لە چەمچەماڵ دەڵێن، رۆژی یەكشەممەی داهاتو لە دادگا داوای یاسایی لەسەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزاكە تۆماردەكەن، لەبەرئەوەی ئەو پارەیەی بۆ مانگی رابردو لەبەرامبەر كاتژمێری كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكاندا لە هاوڵاتیان سەندراوە، زۆر زیاتر بوە لە كاتژمێری كاركردنیان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، 32 كەسایەتی لە توێژە جیاجیاكانی چەمچەماڵ، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایان كردوە"ئێمە وەک بەشێک لە توێژە جیاجیاکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنین: کە لە بەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقیانەی بەرامبەر خەڵکی شارۆچکەکەمان دەکرێت چیتر بێ دەنگ نابین."

ئەوەشیان خستۆتەڕو"لەیەکەم هەنگاوی کرداریماندا رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 9ی کانونی دوەمی 2022 لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لەبەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەین، چونکە پێمانوایە، ئەو پارەیەی بۆ مانگی ڕابردو، مۆلیدە ئەهلییەکان سەندویانە، لەبەرامبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بوە."

هەروەك ئاماژەیان بەوەشداوە كە پێشیانوایە "ئەو رێژە کارکردنەی ئەوان دیاریان کردوە بە 230 کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاونیشتیمانیان." و جگەلەوەش "کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە 48 دینار خەمڵاندوە، لە کاتێکدا لە تەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاونیشتیمانیان."

جەختیشیان كردۆتەوە كە دەیانەوێت دادگا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و  نەهێڵن لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، بە ناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە."

داواشیان لە قائیمقامی قەزاكەیان كردوە لەو كەیسەدا "رۆڵی خۆی بگێڕێ، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ."

دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەیەک بۆ رایگشتی

ئێمە وەک بەشێک لە توێژە جیاجیاکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنین: کە لەبەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقیانەی بەرامبەر خەڵکی شارۆچکەکەمان دەکرێت چیتر بێ دەنگ نابین.

لەیەکەم هەنگاوی کرداریماندا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ی کانونی دوەمی 2022 لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لەبەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەین.

چونکە پێمانوایە، ئەو پارەیەی بۆ مانگی رابردو، مۆلیدە ئەهلییەکان سەندویانە، لەبەرامبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بوە.

هاوکات پێشمانوایە ئەو رێژە کارکردنەی ئەوان دیاریانکردوە بە 230 کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاونیشتیمانیان.

ئەوە جگە لەوەی کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە 48 دینار خەمڵاندوە، لەکاتێکدا لەتەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاونیشتیمانیان.

بۆیە وەک هەمیشە ئەمانەوێت، دادگا رۆڵی خۆی بگێڕێت و  نەهێڵن لەڕێگای جۆراو جۆرەوە، بەناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە.

لەکۆتاییشدا داوا لەقائیمقام دەکەین لەم کەیسەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێ، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ.

ناوەکان:

سەردار محەمەد          رۆژنامەنوس

هەرێم عەبدوڵا           رۆژنامەنوس

مەریوان حەسەن         چالاکوان

شوان باوەلە              چالاکوانی مەدەنی

پێشەنگ مەحمود        چالاکوانی مەدەنی

محەمەد عەزیز          خوێندکار

کازم ئەحمەد             مامۆستا

هەڵوێست نەریمان       هونەرمەند

پێشەوا شێخ رەئوف      نوسەر

کاروان عوسمان عەلی   هاونیشتیمانی

پشکۆ خاڵدانی           راگەیاندنکار

کازم محەمەد           چالاکوانی مەدەنی

یاوەر عەلی             مامۆستا

کەریم محەمەد          رۆژنامەنوس

ئارام ئەحمەد            فەرمانبەر

وریا عبدلخالق          ڕۆژنامەنوس

شێرزاد حەسەن ڕەزا   نوسەر

بەژدار بابان            رۆژنامەنوس

عەبدولسەمەد شێخ حەسەن   فەرمانبەرو چالاکوان

هێمن محەمەد           پێشمەرگە

ساڵح حمەڕشید ئەحمەد   فەرمانبەر

سەرکەوت شوانی        رۆژنامەنوس

زانا شوانی               راگەیاندنکار

هاوکار مەدحەت        بێکار

کاوە حسێن             رۆژنامەنوس

جەزا شێخانی          مامۆستا

هەڵمەت هۆشیار      راگەیاندنکار

ھەژار ھوشیار مەھدی  ماموستای زانکۆ

پشتیوان شێخ جەواد بێدەری   مامۆستا

هاوتا عەزیر       پارێزەر

كەيوان عەلی      کرێکار

سیروان حەمەخان   مامۆستا

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×