نرخی نەوت كەمێك دابەزی
  2022-01-14       425       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا چەند سەنتێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 85 دۆلار.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84.41 دۆلار و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 81.91 دۆلار مامەڵەیان پێوە كراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو دابەزینەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشبینی دەكرێت واشنتۆن كاربكات بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت و هەروەها هۆكارێكی دیكەش ئەوەیە كە لە چین رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا توندكراونەتەوە كە ئەوەش كاریگەری هەبوە لەسەر ئاستی خواست لەسەر نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×