فارس عیسا: ئەم هەفتەیە 200 ملیارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
  2022-01-15       569       

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو لە تەواوبوندایەو بڕیارە ئەم هەفتەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.

لەلایەكی دیكەوە پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە، رێكەوتنەكەی هەرێم و بەغدایش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامەو تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت."

پەری نوری وتیشی"ساڵی رابردو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە کردوەو بەپێی ماددەی 10 و 11 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێ حیساب لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشە داهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین، ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن کە بە 12.67 دیار کراوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×