سبەی موچەی چوار وەزارەت دابەشدەكرێت
  2022-01-17       913       

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیارە سبەی سێشەممە، موچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەش بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە ئاڕاستەی گەنجینەكان كراوە، سبەی سێشەممە، موچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەشدەكرێت.

ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوە كە لە 2ی 1ی ئەمساڵەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی و پڕۆسەكەش بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەشێك لە وەزارەت و شوێنەكان موچەیان وەرنەگرتوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردو، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"دواكەوتنی ئەو بڕە پارەیەی كە لە حكومەتی عێراقەوە دێت، هۆكاری سەرەكی خاو دابەشكردنی موچەیە."

دوێنێش فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو لە تەواوبوندایەو بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×