نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-01-22       531       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بویەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 87.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش گه‌یشته‌ 84.88 دۆلار.

ئەوەش لەكاتێكدایە 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×