نەوت بەرزترین نرخی لە حەوت ساڵی رابردودا تۆماركرد
  2022-01-26       481       

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 90 دۆلار كە ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی حەوت ساڵی رابردودا تۆماری دەكات.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 90.22 دۆلار بەرزبۆتەوە كە ئەوەش بەرزترین نرخی تۆماركراوە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2014ەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بۆ 87.69 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە لە تەلەگرم جۆین بكە

رۆیتەرز، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی بۆ تەنگژەكانی نێوان رۆژئاواو روسیا لەسەر پرسی ئۆكرانیاو هەروەها ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندۆتەوە كە بونەتە مایەی كەمبونەوەی خستنەڕوی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×