بەفر رێگایەكی لە سلێمانی داخست
  2022-01-27       897       

هاتوچۆی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی ناوچە شاخاوییەكانی شارەكە لە دامێنی چیای گۆیژەو ئەزمڕەوە بەرەو سەرەوە بەربەست كراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری شۆفێران دەكەین كە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبونی کەشوهەوا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە لە دامێنی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاوییەکان بەربەست کراوە، ئەوەش لەبەر سەلامەتی شۆفێران.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتیان تێدا نییەو هاتوچۆ تێیاندا ئاساییە، بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەکان داوا لە شۆفێران دەكات دەكەن پابەندبن بە خێراییە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان  بپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×