نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێك نەوت بە بەرزی مایەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ هەینیش نرخی بەرمیلێك نەوت 89 دۆلارو ٧٠ سەنتە هەروەها نەوتی تەکساس 87 دۆلارو سێ سەنتە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەوشێوەیە لەكاتێكدایە، لە تشرینی یەکەمی 2014 ەوە تا ئێستا نەوت ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە و لەكاتی هاتنی كۆرۆنایشدا لە بەهاری ساڵی 2020دا نزمترین ئاستی تۆماركرد.
پسۆڕانی ئابوری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمی خستنەڕووی نەوت و ئاڵۆزییەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.