وەزارەتی بەرگریی ئیمارایت ڕایگەیاند، ڕێگرییان کردووە لە موشەکێکی بالیستی هاوێژراو لەلایەن حوسییەکانەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی ئیمارات دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ ڕێگریمانکردووە لە موشەکێکی بالیستی حوسییەکان و تەقێندراوەتەوە، لەگەڵ ئەوە پارچەکانی موشەکەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە”.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، دوای ئەو هەوڵە ئیمارات و حکومەتی یەمەن سەکۆی موشەکە کەیان دۆزیووەتەوە و وێرانیان کردووە.
بەرگریی ئیمارات جەختیکردووەتەوە، ئەوان پێشتر ئامادەی ئەو هێرشە بوون و ئامادەکارییان کردووە.
دوای هێرشەکە ئیدارەی گشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئیمارات ڕایگەیاند، هەموو گەشتە ئاسمانییەکان ئاساین و لەشوێن و کاتی خۆیاندا ئەنجامدراون و دەدرێن، ئەو هێرشە کاریگەری لەسەر گەشتەکان نەبووە.