ئێزیدخان كەوتە سەر تۆڕی جیهانیی Amzon
  2022-02-01     

ئا: ئاوێنە

 

ئەمڕۆ كتێبی "رحلة الی ایزیدخان" بەزمانی عەرەبی كەوتە سەر تۆڕی بەناوبانگی جیهانیی Amazon هەموو كەسێك لەهەر كوێیەك بێت لەڕێی ئەم لینكەی خوارەوە دەتوانێت كتێبەكە بەدەست بخات.

سەفەرێك بۆ ئێزدخان (رحلة الی ایزیدخان) گەشتێكی رۆژنامەوانییە بۆ گێڕانەوەو وێنەگرتن و پێشاندانی ئازاری ئێزیدیان، وێنەكیشان بەخستنە رووی راستیی رووداوەكانی ناوچەكەو پێشاندانی ئەو رووەی تائێستا راگەیاندنی كوردیی، یان دەستی نەگەیشتۆتێ، یان بەهۆی باری سیاسییەوە خۆی لێ‌ پاراستووەو نەیویستوە باسی بكات. ئەم گەشتە، هەموو ئەو راستییانە دەخاتە روو كە پێویستە هەموومان، سەبارەت بەنەهامەتیی ئێزیدیان و ئەو ململانێ سیاسی و سەربازییەی لەناوچەكەیان هەبووەو هەیە، بیزانین. سەفەرێك بۆ ئێزیدخان، قۆناغێكی دیاریكراوی مێژویی ئێزیدخانە، گێڕانەوەی چیرۆكی سەردەمێكی دیاریكراوی ناوچەكەیە، وێناكردنی ساتەوەختێكی پڕ مەرگەساتی خەڵكی شنگال و ئێزیدیاتییە، بۆئەوەی ون نەبێت و بەزمانێكی دیكەو بەنیەتێكی دیكە نەنوسرێتەوەو راستیی رووداوەكانی ناوچەكە ون نەكرێت.

- لینكی داگرتنی كتێبی (رحلة الی ایزیدخان).

https://www.amazon.com/dp/B09RMWY6CP

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×