ناسڕ ڕەزازی: من خزمەتی کوردم کردووە
  2022-02-06       767       


پاش بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هێرشکردنە سەری لەلایەن هاوڵاتییانەوە ، ناسڕ ڕەزازی، هونەرمەندی دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "من خزمەتی نەتەوەی کوردم کردووە، یاخود مامۆستا ئایینییەکان؟". 

ئاوێنه‌: لە درێژەی پەیامەکەیدا، هونەرمەندەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، "مامۆستایانی ئایینی بە جێگەی ئەوەی هێرشم بکەنە سەر، بۆچی باسی سووخواردن ناکەن" 

ناسڕی ڕەزازی، تووڕەیی خۆی لەو هێرشانە دەربڕی و وتی" ئێمە مرۆڤین، ئێمە کوردین، پێویست ناکات شەڕ لەگەڵ یەکدیدا بکەین". 

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەم ئیسلامەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام نییە، ئەگەر ئیسلام ڕیفۆرم نەکات بەمشێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت. وتیشی، پێویستە ڕێز لە برا ئێزیدیی و یارسانییەکان بگیرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×