"زاکیرەی با"ی ئەحمەدی مەلا بەزمانی ئیسپانی بڵاوکرایەوە
  2022-02-08       1581       

"زاکیرەی با" لە چاپێکی نوێ بە زمانی ئیسپانی، ماریا خێسوس جون تەرجەمەی کردووە و دەزگای ئەمازۆن بە چاپی گەیاندووە لە دوو نوسخەی کاغەزیی و ژمارەییدا دەستدەکەوێت. زاکیرە با لە نووسینی ئەحمەدی مەلایە، دووجار لە کوردستان بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوبووەوە و دەزگای ئارمەتان لە پاریس، بە تەرجەمەی شکور بایز، بە زمانی فەڕەنسی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. زاکیرەی با، گێڕانەوەیەکی شیعرییە، ئاوێتەیەکە لە نێوان بیۆگرافیا و خەیاڵدا، لەو شوێنەی بیۆگرافیا قسەی نامێنێ، خەیاڵ دێتە زمان و چاڵ و قۆرتەکان پڕ دەکاتەوە، خەیاڵ لە خزمەتی واقیعە نەک بە پێچەوانەوە. زاکرەی با باسی رابردووە لە زمانی دوو کەسەوە، لە دوو زەمەنی جیاوازدا، ئاوڕدانەوەیە لە رابردوو بۆ ئەوەی ئێستا بهێنێتە قسە، باسی وێرانبوونێکی هەتاهەتایی دەکات کە تەنانەت خەیاڵیش ناتوانێت بە تەواویی بنیاتی بنێتەوە. چیرۆکی پەناهەندەیەکە دوای یانزە ساڵ دەگەڕێتەوە کەرکووک، لەو ماڵە دەگەڕێ کە منداڵیی تیا بەسەر بردووە، ئەفسووس نایدۆزێتەوە. کەرکووک هێشتا لە ژێر رکێفی رژێمی بەعسدایە، ئەمەش وەکو تارمایی شەوێکی لێ دەکا بە زوخاڵ...زاکیرەی با هەوڵدانێکی بێوچانە بۆ دروستکردنەوەی نیشتیمانێکی ورد و خاش بوو...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×