"دەستپاکیی پەرلەمانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی دیارنەمانی داهاتی سلێمانی پێكده‌هێنێت"
  2022-02-15       860       

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاکیی لەپەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، بەھۆی دیارنەمانی داھات لەسلێمانی لیژنەکەیان بریاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی دیارنەمانی داهاتی سلێمانی.

ئاوێنه‌: سەعید ھەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاکیی به‌میدیای‌ پارتی‌ ڕاگەیاندووه‌، "ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان كۆبووینەوە یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی نەبوونی پارە بوو لە بانكەكانی سلێمانی، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ھۆكارەكانی نەبوونی پارە لە بانكەكانی سلێمانی بکرێت و راپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە بکەین، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی داراییش هەماهەنگمان دەبن".

وتیشی‌، بڕیارە لیژنەكە سەردانی بانكەكان و بەرێوەبەرایەتی باج و دەروازەكان بكات وردەکاریی هۆکارەکانی دیارنەمانی داهاتی سلێمانی لە راپۆرتێکدا بخاتە ڕوو.

ماوەی مانگێكە بەھۆی نه‌بونی‌ پاره‌وه‌ له‌بانكه‌كان كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دروست بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×