ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەزكانی جیهاندا دابەزی، ئەوەش لە سایەی هەواڵی نزیكبونەوەی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك دابەزی و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 92.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش كەمێك دابەزی و بەرمیلێكی بە 91.44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاژانسەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە هەواڵە ئەرێنییەکان لەسەر نزیکبونەوەی ئێران و رۆژئاوا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بوەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان چاوەڕوانی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان بکەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوە.