بیتکۆین بۆ خوار 40 هەزار دۆلار دابەزی
  2022-02-18       556       

جارێکی دیکە دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین بۆ خوار 40 هەزار دۆلار دابەزی، لەکاتێکدا جاودێرانی دراوە دیجیتاڵییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد بیتکۆین ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.

ئاوێنه‌: پێگەی کوین دیسک ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین بۆ 39 هەزار و 700 دۆلار دابەزی لەگەڵ ئەوەی پێشتر کەمێک بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیبوو.

دراوی بیتکۆین ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێژەی 7.4%ی بەهاکەی لەدەستدا و گەیشتە 40 هەزار و 631 دۆلار، ئاستی لەدەستدانی نرخەکەشی گەیشتە 15.3%ی نرخەکەی لەسەرەتای ساڵی نوێوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×