به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه له 31ی 1ی 2022 ده‌رچووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان پێده‌درێت، ماوەی مۆڵەته‌كه‌یان تەنیا بۆ خانەنشینبون بۆ ئەژمار دەكرێت.
ئاوێنه: نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، ئه‌و خراوه‌ته‌ڕو كه ئەو فەرمانبەرانەی پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و رێنماییە دارایییەكانی ساڵی 2015 و 2020 مۆڵەتی بێ موچەیان پێ دراوە، یان پێدەدرێت، ماوەی مۆڵەتی بێ موچەیان تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی بۆ بە خزمەت ئەژمار دەكرێت.
لای خۆیەوە حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان لەوەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووه، "ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەتی بێ موچەی وەرگرتووە، تەنیا بۆ خانەنشینبون سودی لێوەردەگرێت، بۆ سەرموچەو پلەبەرزكردنەوە سودی لێ وەرناگیرێت، پێشوتر بۆ خزمەتی خانەنشینیش ئەو ماوەیە ئەژمار نەدەكرا، بەڵام ئێستا ئەژمار دەكرێت".
وتیشی، ئەو بابەتە تەنیا بۆ مۆڵەتی بێ موچە وایە، بۆ مۆڵەتی بەمووچە جیاوازە، "بۆ مۆڵەتی بەموچە، بابەتەكە جیاوازەو وێڕای ئەژماركردنی خزمەتەكەی، بۆ سەرموچەو پلەبەرزكردنەوەش ماوەی مۆڵەتەكەی ئەژمار دەكرێت".