سبەی و دووسبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
  2022-02-22       740       

دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە سستی بەرێوەدەچێت و سبه‌ی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند سبەی چوارشەممە 23-2-2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابه‌شده‌كرێت

جێگەی باسە دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان زۆر بەسستی بەڕێوەدەچێت و لە بەشێكیش لە شارەكان بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكان دابەشكردنە زیاتر دوادەكەوێت و ئەوەش نیگەرانی مووچەخۆرانی لێكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×