نرخی دۆلار بەرزبووەوە و دراوەكانی دیكە دابەزین
  2022-02-24       953       


نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی داخستی بازاڕ لە ئێوارەی دوێنی بەرزبووەتەوە.

ئاوێنه‌: لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی، نرخی دراوەكان بەمشێوەیەن:

‏100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار و 500 دینار.‏

‏100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 164 هەزار دینار

‏100 پاوەند بەرامبەرە بە 196 هەزار دینار

‏100 لیرەی تورکی بەرامبەرە بە 10 هەزار و 500 دینار

‏100 هەزار تمەنی ئێرانیش بەرامبەرە بە 5 هەزار 700 دینار

دوێنێ لە كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 146 و 150 دیناردا بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×