نه‌وتی‌ خاو نرخێكی‌ نوێی‌ تۆماركرد
  2022-02-26       477       

به‌یانی‌ ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 97 دۆلارو 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بەدو رۆژی رابردو دابەزیووە کە نرخەکەی گه‌یشتبووه‌ سەرو  100 دۆلار.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت  1.15%ـی بەهاکەی لەدەستداو ئێستا بە 97 دۆلارو 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش 1.22%ـی بەهاکەی لەدەستدا و بە 91 دۆلارو 59 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان روسیاو ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.

دوای بڕیارەکەی سەرۆکی روسیا بەهێرشکردنە سەر ئۆکراینا، ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریکاو جیهانەوە روبەڕوی لێشاوێک لەسزای ئابوری بوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×