سەرۆكایەتی روسیا: ئۆكرانیا دانوستانی رەتكردەوە بۆیە هێزەكانمان دەستیان بە پێشڕەوی كردۆتەوە
  2022-02-26       546       

سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، دوێنێ هەینی، ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا فەرمانی دابو بە راگرتنی پێشڕەوییەكانی هێزەكانمان ئەوەش وەك چاوەڕوانییەك بۆ دەستپێكردنی دانوستان، بەڵام كیێڤ دانوستانی رەتكردەوە، بۆیە ئەمڕۆ هێزەكانمان دەستیان بە هێرش كردۆتەوە.

ئاوێنە: دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ڤیلادیمێر پوتین، وەك فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی روسیا، فەرمانی دا بە راگرتنی پێشڕەوی هێزە روسییەكان لە ئۆكرانیا ئەوەش وەك چاوەڕوانییەك بۆ دەستپێكردنی دانوستان.

پیسكۆف وتی، بەهۆی ئەوەی لایەنی ئۆكرانی دانوستانی رەتكردۆتەوە بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی روسیا دەستیان كردۆتەوە بە پێشڕەویكردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×