باڵیۆزخانەی عێراق بۆ کۆچبەرە کوردەکان: لە سوچێکدا خۆتان بشارنەوە
  2022-02-28       536       


کوردێکی دانیشتووی ئۆکرانیا دەڵێت "پەیوەندیمان بەباڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا کرد بەڵام کوردەکانی باڵیۆزخانە پێییان وتین لە سوچێک خۆتان بشارنەوە".

ئاوێنه‌: ئارا حاجی عەبدوڵا ئاماژەی بە دۆخی خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندوە " دۆخی هاووڵاتیانی کورد و عێراقی و خوێندکارەکان، دۆخی خودی ئۆکرانیـیەکان و ئەجنەبیـیەکان لە دۆخێکی خراپدان، چونکە گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر هەیە، سوپای ئۆکرانیا شەڕی پارتیزانی دەکات زیاتر لە 3500 سەربازی ڕووسی کوشتووە، جگە لە زیانەکان بە فڕۆکە و تانکەکانیان، حاڵی خوێندکارە کوردەکانی ئۆکرانیاش خراپە چونکە ئەوەی توانیویەتی ڕۆیشتووە بەرەو سنوورەکان یان پەڕیوەتەوە وڵاتانی تر، من ئێستا لە سنووری پۆڵەنداوە قسەتان لەگەڵ دەکەم سەرمایەکی زۆر بەهێز هەیە".

ئارا کە خوێندکارێکی کوردە لە ئۆکرانیا و بۆ ماستەر دەخوێنێت، ئەو لە ڕێگەی ناردنی نامەی دەنگیـیەوە وەڵامی پرسیارەکانی دەنگی ئەمەریکای دایەوە، چونکە خۆی وتی " لە ڕێگان لە سنووری پۆڵەندا هێڵەکانی پەیوەندیکردن زۆر خراپن، وتیشی " ژمارەی کوردەکان و عێراقیەکان زۆر زۆرن لە ئۆکرانیا".

سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی عێراقی و هەرێم هیچیان کردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانیانئارا حاجی ئاماژەى بەوە کردوە، حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم لە گەنجەکانی خۆمان بێزارن دەیانەوێت لە ئاوی ئیجەدا بخنکێن، چاوەڕێی ئەوە نین ئەوانەی هاتوون بۆ ئۆکرانیا زانست فێربن و بڕوانامەی بەرز بەدەست بهێنن هەتا هیچمان بۆ بکەن، هیچ هیچییان نەکردووە بۆمان.

ئارا باسی لەوەشکرد، ئەوەندەی تا ئێستا ئاگاداربم خوێندکارێکی کورد مردووە، خوێندکارێکی تریش قاچی لەدەستداوە کە هەردووکیان کوردی خۆمانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×