چاودێری بارزگانی سلێمانی هۆكاری گرانبوونی بەنزین ئاشكرا دەكات
  2022-03-01       512       


سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بارزگانی سلێمانی دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان و ئەو بەنزینەی دێتە شاری سلێمانی بەنزینی بازرگانییە.

سۆران غەفور لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەكانی هەرێم وتویەتی، هۆكاری یەكەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە جیهاندا، هۆكاری دووەمیش ئەوەیە ئەو بەنزینەی دێتە ناو شاری سلێمانی هەمووی بەنزینی بازرگانییە، جگە لەو بەنزینەی كە حكومەتی عیراقی دەینێرێت.

رونیشیكردووەتەوە، كەس ناتوانێت نرخی بەنزینی عیراقی زیاد بكات چونكە نرخەكەی جێگیرە، بەڵام بەنزینە بازرگانییەكە بەپێی ئەو نرخەی كە لە وڵاتانەوە دێت دەگۆڕدرێت و رۆژانە بەپێی بۆرسە دیاری دەكرێت.

بەپێی كۆتا نرخەكان لەناو شاری سلێمانی، یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 950 دینار و لیترێك بەنزینی موحەسەن بەرامبەر هەزار و 25 دینارە و لیترێك بەنزینی سۆپەریش بە هەزار و 100 دینار دەفرۆشرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×