ئەحمەدی نەژاد باس لە "نەخشەی دابەشكردنی ئێران، توركیاو سعودیە" دەكات
  2022-03-14       1423       

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكی پێشوتری ئێران باس لەوەدەكات كە هێزە جیهانییەكان، نەخشەیان بۆ دابەشكردنی ئێران، توركیاو سعودیە هەیە.

ئاوێنە: مەحمود ئەحمەدی نەژاد، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی "ئیندیپێندینت" رایگەیاند"ئەوەی ئاگاداری جیهان بێت دەزانێت، ئەمریكا، روسیاو چین، پلانێكی نوێیان بۆ جیهان هەیە. روسیا هێرشدەكاتە سەر ئۆكرانیاو چین چاوەڕێ دەكات ئەنجامەكەی ببینێت بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر تایوان و هەروەك ئەمریكاش چاوەڕێ دەكات تا هێرشبكاتە سەر ئێران، ئەمە نیشانی دەدات كە جیهان لە دۆخی گۆڕیندایەو ئەو زلهێزانە دەیانەوێت نەزمێكی نوێ دروست بكەن."

وتوشیەتی"ئەمەش هەم شیكردنەوەیەو هەم زانیاری، بەشی یەكەمی پلانەكە دەستی پێكردوە. ئێمە خەریكی هەوڵدەدەین و نزادەكەین بۆ ئەوەی ئەم پیلانە جێبەجێ نەبێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "هێزە جیهانییەكان پلانیان هەیە بۆ دابەشكردنی تەواوی وڵاتانی ناوچەكە، دەیانەوێت سعودیە بكەن بە چوار پارچە، توركیا بكەن بە سێ پارچە، ئێران بكەن بە شەش پارچە."

بەبڕوای ئەحمەدی نەژاد "ئەوان دەیانەوێت وڵاتی بچوكی لاواز دروست بكەن. تەنیا رێگەی دەربازبونیش لەو پلانەش یەكگرتویی وڵاتانی ناوچەكەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×