2022-03-18   926     
ئا: بارام سوبحی
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئێمه له‌توخمی ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه‌یه كه به‌ڵگه‌ی په‌ككه‌وته‌یی خۆی نیشانده‌دات، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی مێژویی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی. واته له‌و شێوازه ئۆپۆزسیۆنه‌یه كه له‌پاشه‌كشه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بات. نوسه‌رێكی عه‌ره‌ب به‌م جۆره گوزارشت له‌دۆخی ئۆپۆزسیۆن له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كات.
كتێبی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات: ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، له‌نوسینی عه‌بدولئیلاه به‌لقزیزه‌و هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا له‌عه‌ره‌بیه‌وه كردویه‌تی به‌كوردی. ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م ئه‌م كتێبه‌ی له‌دوتوێی (156) لاپه‌ڕه‌دا چاپ‌و بڵاوكردۆته‌وه. كتێبه‌كه‌ش له‌سێ به‌ش پێكهاتوه. به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ی نوسه‌رو به‌شی دوه‌میش گفتوگۆكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه له‌لایه‌ن چوارده لێكۆڵه‌وه، به‌شی سێیه‌میش وه‌ڵامی به‌لقزیزه بۆ سه‌رنجی لێكۆڵه‌ره‌كان.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بابه‌تی دیدارێك بوه كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كگرتنی عه‌ره‌ب له‌ڕۆژی دوشه‌ممه (8/7/2001) له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان سازیكردوه، تیایدا (22) بیریار‌و شاره‌زاو توێژه‌ری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌گفتوگۆو به‌دواداچون‌و موداخه‌له‌به‌شدارییان تێداكردوه.
وه‌رگێڕ له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌رچی ده‌رباره‌ی ئۆپۆزسیۆنه له‌نیشتیمانی عه‌ره‌ب، به‌ڵام له‌به‌ر نزیكیی ئه‌و ئه‌زمونه‌و ئه‌زمونی خۆمان‌و قوڵیی ئه‌و بابه‌تانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌خۆی گرتون، ده‌شێت سودێكی باشی هه‌بێت بۆ خستنه‌ڕوی تێگه‌یشتنێكی زانستیانه سه‌باره‌ت به‌ئۆپۆزسیۆن، كه بۆ ئه‌م قۆناغه‌و قۆناغی داهاتوی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیانه له‌كوردستان سودبه‌خش ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا، به‌لقزیز باس له‌زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن له‌ڕوی تیۆرییه‌وه ده‌كات، پاشان باس له‌سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر سێ تایپی ئۆپۆزسیۆنی: ناسیۆنالیست، ئیسلامی‌و چه‌پ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كات. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: جێگه‌ی داخه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئێمه له‌توخمی ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه‌یه كه به‌ڵگه‌ی په‌ككه‌وته‌یی خۆی نیشانده‌دات، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی مێژویی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی. واته له‌و شێوازه ئۆپۆزسیۆنه‌یه كه له‌دۆخی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی هه‌میشه‌یی‌و پاشه‌كشه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بات. ئه‌مه‌ش ته‌نیا تایبه‌ت نییه به‌ئۆپۆزسیۆنی چه‌پڕه‌وو نیشتیمانی‌و دیموكراتی كه له‌ده‌یان ساڵی پێشودا باڵاده‌ست بوه، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامیش ده‌گرێته‌وه.
دواتر نوسه‌ر دێته سه‌ر شێوازه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات كه باسی سێ جۆر ده‌كات، ئه‌وانیش كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سته‌بژێره سیاسیه‌كاندا، ئه‌ویتریش به‌شداری هاكه‌زاییانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌بڕوای نوسه‌ر چه‌ند رێگا‌و شێوازێك هه‌یه، ئه‌وانیش: رێگای به‌كارهێنانی توندوتیژی‌و كوده‌تای سه‌ربازی، رێگای ئاشتیخوازی دیموكراتیانه (هه‌ڵبژاردن)و رێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. دواتر بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و شێوازانه نوسه‌ر چه‌ند ئه‌زمونێكی كرده‌یی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئه‌وروپی‌و ئه‌مریكی ده‌هێنێته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا نوسه‌ر باس له‌كایه‌ی سیاسی‌و ره‌خساوی ئه‌و كایه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ده‌كات، كه به‌بڕوای ئه‌و "كایه‌ی سیاسی توانایه‌كی راسته‌قینه ناداته ئۆپۆزسیۆن بۆ كاركردنی سروشتی، چ جای بینینی رۆڵێك!" هۆكاری ئه‌و دۆخه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ فۆرمی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بریتین له: رژێمی سه‌ربازی له‌هه‌شت ده‌وڵه‌ت، عه‌شایه‌ری له‌پێنج ده‌وڵه‌ت‌و دوفاقی له‌سیانزه ده‌وڵه‌تدا.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا نوسه‌ر پاكانه بۆ ئۆپۆزسیۆن ناكات، به‌ڵكو به‌وردی قامك ده‌خاته سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش، كه به‌بۆچونی ئه‌و دیارترین گرفته‌كانیان بریتین له‌نه‌بونی: پرۆژه‌ی سیاسی، نه‌بونی توانای نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ: شكستی سیاسی، دۆگمای فیكری، نامۆبون به‌گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگاو داخرانی رێكخراوه‌یی.
له‌باری مێژوییه‌وه نوسه‌ر تیشكده‌خاته سه‌ر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، كه ئه‌وانیش بریتی بون له: پاشكۆیه‌تی سیاسی، به‌شداریكردن له‌به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی "كارتۆنی"، هاوپه‌یمانی ناسیۆنالیستانه‌ی سنوربڕو گه‌ڕانه‌وه بۆ تاقمبه‌ندییه ته‌قلیدییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ بێگانه. نوسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك هۆو هۆكاری بابه‌تی‌و خۆیی بون كه پێمانوایه به‌رپرسیارن له‌و بارودۆخه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێمه تێیكه‌وتوه، هه‌ر له‌ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ته‌شه‌نه‌كردوه‌وه بیگره تا ده‌گاته داخرانی ئاسۆكان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكرێت تاوه‌كو سیاسه‌ت‌و خه‌باتی سیاسی‌و ئۆپۆزسیۆن مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، نوسه‌ر ئه‌م پێشنیارانه ده‌كات: بونی گوتارێكی سیاسی نوێ كه پشت به‌ئه‌قڵانیه‌ت ببه‌ستێت‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌قڵ دامه‌زرێت نه‌ك به‌پێی زه‌وق‌و ئاره‌زو، سیاسه‌ت به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك بێت‌و گوتاره‌كه‌ی ده‌ربڕی ئه‌و به‌رنامه‌یه بێت، گوتاری سیاسی ئه‌قڵی جه‌ماوه‌ر بهێنێتـه ئاخاوتن نه‌ك ویژدان‌و سۆز.
خاڵێكی دیكه كه نوسه‌ر پێشنیاری ده‌كات نوێكردنه‌وه‌ی بونیادی رێكخراوه‌یی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه، چونكه پێیوایه له‌م بواره‌دا گرفتی ئه‌و پارتانه بریتیه له: بیرۆكراسی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی: قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌لایه‌ن گروپێك سه‌ركردایه‌تی ده‌ستڕۆیشتوه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی حیزبی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌كته‌بی فه‌رمانده‌ركه‌ری لوتبه‌رزانه‌و بونی كاریزمایه‌كی ده‌سه‌ڵاتخواز له‌لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا، وه‌كو نوسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌رۆكه حیزبیه هاوشێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وا، خاوه‌نی هه‌مو شتێكه‌و لێی ناپرسرێته‌وه، ئه‌و حیزبه وه‌ك چۆن فه‌رمانڕه‌وا ده‌وڵه‌ته‌و به‌مردن نه‌بێت دیمه‌نی سیاسی جێناهێڵن. گرفتێكی دیكه‌ش دورخستنه‌وه‌ی نه‌وه گه‌نجه نوێكان له‌لایه‌ن "پاسه‌وانانی كۆن"ه‌وه له‌ناوه‌نده باڵاكانی حیزب‌و ناچاركردنیان به به‌سه‌ربردنی گه‌نجێتی‌و پێگه‌یوی‌و پیرێتی خۆیان له‌بنكه‌كانی حیزب‌دا، به‌ڵكو بینینی رۆڵی "كۆمبارس" له‌ناو دیمه‌نی حیزب‌دا!
ئه‌و سێ ده‌رده‌ی كه نوسه‌ر دیاریكردوه، پێیوایه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌قهه‌ڵاتن‌و له‌جوڵه‌كه‌وتنی سیاسی‌و پوكانه‌وه‌ی رێكخراوه‌یی‌و رودانی جیابونه‌وه له‌ناو ئه‌و حیزبانه، كه سه‌ره‌نجام بۆته هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌و مانگرتنی خه‌ڵك له‌سیاسه‌ت‌و ئینتیمای سیاسی.
بۆ سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، نوسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته پارته‌كان له‌سه‌ر چوار كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی بنیاد بنرێن، ئه‌وانیش: ئازادی راده‌ربڕین به‌جۆرێك رێگه بدرێت ئه‌ندامانی حیزب ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی حیزب بۆ رایگشتی ئاشكرابكه‌ن، دوه‌م: دروستكردنی سه‌كۆی جۆربه‌جۆر له‌ناو حیزبێكدا كه "چاكترین میكانیزمه بۆ له‌خۆگرتنی پلورالیزم‌و سنوردانانه بۆ ئه‌و لێكجیابونه‌وانه‌ی كه له‌ناو حیزبه‌كاندا دوباره ده‌بنه‌وه".
خاڵی سێیه‌م خۆی له‌مافی به‌شداریكردنی سیاسی له‌به‌ڕێوه‌بردنی حیزب‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن‌و ئاڵوگۆڕكردنی به‌رپرسیارێتی له‌ناو داووده‌زگا به‌ڕێوه‌به‌رییه سه‌ركردایه‌تیه‌كانی حیزب‌دا، بۆ ئه‌كتیڤكردنی ئه‌م خاڵه‌ش نوسه‌ر به‌گرنگی ده‌زانێت سه‌رۆكایه‌تی حیزب بۆ یه‌ك خول بێت، له‌هه‌ر كۆنگره‌یه‌كیشدا ئۆرگانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حیزب به‌ڕێژه‌ی نیوه یان سێیه‌ك نوێ بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی حیزبیش به‌هیچ پاساوێك دوانه‌خرێت‌و رێگه به‌نه‌وه‌ی نوێ بدرێت له‌ئۆرگانه‌كانی سه‌ركردایه‌تیدا به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ.
خاڵی چواره‌م بریتیه له‌بونی دادوه‌رییه‌كی حیزبی سه‌ربه‌خۆ، به‌و مانایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چاره‌نوس دیاریكردن له‌كۆنگره‌ی گشتی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش له‌مه‌كته‌بی سیاسی یان مه‌كته‌بی جێبه‌جێكردن یان ئه‌مینداری گشتیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌كاتی رودانی ناكۆكیش له‌نێوان ئه‌م دو ده‌سه‌ڵاته یاخود له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی‌و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزب‌دا، ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه ناكۆكیه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.