نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار
  2022-03-24       1297       

سەرەڕای دابەزینی و سووربوونی پێنوێنییەكانی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 121 دۆلار مایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی نەوت بەڕێژەی 0.01% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121.6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا.

نەوتی تەكساسیش بەڕێژەی 0.24% دابەزی و نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 114.7 دۆلار.

ئێوارەی دوێنێ نەوت جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بڕیاریدا مامەڵەكانی پەیوەندار بە فرۆشتنی غازی سروشتیی وڵاتەكەی لە دۆلار و یۆرۆوە بگۆڕێت بۆ ڕۆبڵی ڕوسی.

بڕیارەكە نرخی نەوت و ڕۆبڵی بەرزكردەوە و بەهای دۆلاری دابەزاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×