وەزیری نەوتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پشتگیری نرخی بەنزین‌و غاز دەکەن‌و نرخی یەک لیتر بەنزین بە 450 دینار‌و غاز بە 400 دینار بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، لەکاتێکدا نرخی جیهانییەکەکەی 1500 دینارە. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و قەیرانی سوتەمەنییه‌ی لەبەشێک لەپارێزگاکاندا دروستبوە بەهۆی بەقاچاغبردنیەوەیەتی.
ئاوێنه: ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، قەیرانی سوتەمەنی لەبەشێک لەپارێزگاکاندا دروستبوە بەهۆی بەقاچاغبردنیەوەیەتی. ناوبراو ده‌ڵێت، حكومه‌ت نرخی یەک لیتر بەنزین بە 450 دینار‌و غاز بە 400 دینار دەفرۆشێت، لەکاتێکدا نرخی جیهانییەکەی 1500 دینارە، بەڵام "ئێمە پشتگیری نرخەکە دەکەین".
وەزیری نەوتی عێراق باس له‌قاچاغبردنی به‌نزین ده‌كات‌و ڕونیده‌كاته‌وه كه به‌شێك له‌و به‌نزینه‌ی به‌نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت، وەک بەنزینی بازرگانی دەفرۆشرێتەوەو ڕه‌وانه‌ی پارێزگاكانی تر ده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە نییە، جگە لەبەرزکردنەوەی نرخەکەی، کە ئەمەش لەلایەن وەزارەتەوە سنوردارەو ناتوانن لەوەزیاتر فشار بخەنە سەر توێژە هەژارەکەی کۆمەڵگە.