2022-04-24   3942     
مریه‌می ئیبراهیم پور
ئا: ئازاد بایز
خانمه هونه‌رمه‌ندی فارس، مریه‌می ئیبراهیم پور کاتێک پێش 22 ساڵ هاته شاری سلێمانی، نه‌یده‌توانی به‌کوردی قسه بکات، به‌ڵام خۆشه‌ویستیی ئه‌و شاره‌ی له‌دڵدا چه‌سپیوه به‌راده‌یه‌ک که ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بوایه سلێمانیم ده‌کرد به‌پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌مو جیهان".
مریه‌می ئیبراهیم پور سه‌ره‌تای ئاشنایی‌و خولیای هونه‌ری بۆ ئاوێنه گیڕایه‌وه‌و باسی له‌وه کرد کاتێک ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوه، باوکی کۆچ‌کردوی تارو سه‌نتوری ژه‌ندوه‌و له‌و کاته‌وه خولیای هونه‌ریی بۆ دروست بوه.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی هونه‌ریی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی 11 ساڵی که له‌تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێی میللی‌دا به‌شداری کردوه، ئه‌و، له‌خێزانێکی هونه‌رییدا گه‌وره‌بوه‌و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شدا باوکی پیانۆیه‌کی به‌دیاریی بۆ کڕیوه، "تا ئێستاش وه‌ک یادگارییه‌کی جوان له‌لای خۆم هێشتومه‌ته‌وه".
مریه‌می ئیبراهیم پور که خێزانی ئه‌رسه‌لان کامکاره‌و زۆربه‌ی کاره هونه‌رییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه مۆسیقییه‌ی رۆژهه‌ڵاتدایه، له‌دوای ساڵی 2000 ه‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی باشوری کوردستانه‌وه ناسرا، ئه‌ویش دوای کلیپکردنی گۆرانیی "بولبولی باڵشکاو".
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "من له‌ساڵی 1993ه‌وه ئه‌و گۆرانیه‌م تۆمارکردوه، به‌ڵام دوای 7 ساڵ کلیپی بۆ کرا، ئه‌و کاته هاتمه شاری سلێمانی خۆشه‌ویست‌و خاکی تیڤی کاری کیلپه‌که‌یان بۆ کردم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌و کاته زمانی کوردیشم نه‌ده‌زانی، هه‌ر بۆیه ئه‌رسه‌لان کامکاری هاوسه‌رم شیعره‌که‌ی بۆ هێنام‌و هۆشه‌نگ کامکار مۆزیکه‌که‌ی دابه‌شکرد‌و پاش پرۆڤه‌یه‌کی زۆر ئینجا به‌رهه‌م هات".
مریه‌می ئیبراهیم پور باس له‌سه‌ختی کاری هونه‌ریی ده‌کات له‌ئێرانداو ئاشکرای ده‌کات که ئه‌گه‌ر له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی کامکاران نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌یده‌توانی گۆرانی بڵێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی شاری سلێمانییشه‌وه پێش 22 ساڵ، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده سه‌رسامیی خۆی بۆ ئه‌و شاره ده‌رده‌بڕێت‌و ده‌ڵێت "گه‌وره‌ترین چانسی ژیانم ئه‌وه‌بو له‌ساڵی 2000 هاتمه سلێمانی‌و دو گۆرانیم کلیپ کرد. به‌بێ زیاده‌ڕۆیی به‌راستی شاری سلێمانی شاری هونه‌رو فه‌رهه‌نگ‌و کلتوره، باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بوایه ئه‌و شاره‌م ده‌کرد به‌پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌مو جیهان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من که هاتمه باشوری کوردستان، سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆک گه‌ڕام. به‌ڵام هیچ شارێکیان له‌ڕوانگه‌ی هونه‌ره‌وه ناگاته سلێمانی. سه‌رسامی سلێمانیم که خانمه گۆرانیبێژه‌کانیان به‌ئازادانه‌و ئازایانه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ گۆرانی ده‌ڵێن. به‌راستی منیش حه‌زم ده‌کرد خه‌ڵکی سلێمانی بومایه‌و به‌ئازادی گۆرانیم بوتایه، ئه‌گه‌ر وابوایه ئێستا ناوێکی تر ده‌بوم".
مریه‌می ئیبراهیم پور سه‌رسامی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ندی کۆچکردو مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ده‌رده‌بڕێت که له‌سه‌ر شانۆ گۆرانی وتوه، "به‌ڵام ئازار‌و تانه‌و ته‌شه‌ره‌ی له‌ئێمه ده‌درێت لێره، به‌و خانمانه‌ی سلێمانیش بکرایه ئه‌وانیش نه‌یانده‌توانی به‌و شێوه‌یه گۆرانی بڵێن".
له‌باره‌ی کاری هونه‌ریی نوێوه، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاشکرای کرد که کاری نوێی ئه‌لبومێکی 8 تراکیه، که چواریان تۆمارکراوه‌و دوان له‌شیعره‌کانی هی عه‌بدوڵا گۆرانه.
مریه‌می ئیبراهیم پور ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌و عاشقی هۆره‌ی هه‌ورامانه، هه‌روه‌ها سه‌رسامه به‌گۆرانییه‌کانی ئه‌یوب عه‌لی، "من هه‌رچه‌نده فارسیشم به‌ڵام کاتێک گوێ له‌گۆرانییه‌کانی ناسڕی ڕه‌زازی ده‌گرم، هه‌ستێکی زۆر تایبه‌تم ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاشکرای ده‌کات که عه‌بدوڵا په‌شێوی شاعیر ته‌له‌فۆنی کردوه‌و پێی وتوه "مریه‌م خان، فه‌یروز چه‌نده هونه‌رمه‌ندێکی به‌رزه بۆ لوبنان، تۆش ئه‌وه‌نده به‌رزو خۆشه‌ویستی بۆ کورد".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌دا، مریه‌م ئیبراهیم پور ده‌ڵێت "ئیتر چۆن ڕۆحی خۆم به‌قوبانی کورد نه‌که‌م؟"
له‌کۆتاییشدا ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی من فارسم‌و کوردی زۆر به‌باشی نازانم. ته‌مه‌نا ده‌که‌م په‌یامه‌که‌م باش گه‌یاندبێ بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی خۆشه‌ویست که له‌سلێمانی ئازیز ده‌رده‌چێت".
رۆژنامەی ئاوێنە - ژمارە ٤٩٢