.عەبدوللەتیف سهلهفی، یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی و وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت رایدەگەیەنێت، لەدوای جەژنی رەمەزان دەستدەکرێت بە تێکدانی مزگەوتی بەهەشت و دوبارە دروستکردنەوەی.
ئاوێنه: عەبدوللەتیف سهلهفی، یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی لەهەرێمی کوردستان و وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی لە وتارێکیدا رایگەیاند،"بەهۆی بچوکی مزگەوتی بەهەشت و کۆنی بیناکەی بڕیارمانداوە لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی رەمەزان، دەست بە تێکدان و دوبارە دروستکردنەوە و گەورەکردنی بکەین".
رونیشیکردەوە،" لەرێگەی لیژنەیەکەوە دەستدەکەین بە کۆکردنەوەی پارە بۆ دوبارە دروستکردنەوەی مزگەوتەکە و هەر لایەنێکیش بیەوێت هاوکاری بکات دەبێت لەرێگەی ئەو لیژنەیەوە بێت".
باسی لەوەشکرد،"هیوادارین شارەوانیش رازی ببن ئەو گۆڕەپانەی نزیک مزگەوتەکەش بخەینە سەر مزگەوتەکە، بەڵام گەر نەتوانین، پارەی پێویست کۆبکەینەوە تەنها مزگەوتەکە نۆژەندەکەینەوە و هەندێک شوێنی گەورە دەکەین بە شێوەیەک بۆ نوێژخوێنان ئاسان بێت".
مزگەوتی بەهەشت، یەکێکە لە مزگەوتە گەورەکانی شاری سلێمانی دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدەوە، زۆرینەی لایەنگرانی رەوتی سەلەفی لەو مزگەوتەدا نوێژ و مەراسیمە ئاینییەکانیان بەڕێدەکەن.