رونكردنەوەی كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی تای خوێنبەربون
  2022-05-14       342       

كوشتارگەی نوێی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان كە ناهێڵن تای خوێنبەربون رو لێرە بكات و داواش لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن و گۆشتی سەر جادەو شەقامەكان نەكڕن.

ئاوێنە: كوشتارگەی نوێی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"دڵنیابن هەتا ڕۆڵەکانتان هەبن لەکوشتارگەی نوێی سلێمانی و سەرجەم کوشتارگەکانی کوردستان، ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی (تای خوێنبەربون) ڕو لێرە بکات و ڕۆڵەکانتان هێڵی یەکەمی بەرگرییەکی تۆکمەو توندوتۆڵ دەبن بۆ پێشگیری لەم پەتایە."

وتوشیەتی"تکایە ئێوەش هاوکارمان بن و بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادەو شەقامەکان مەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە و تەنها خوا دەزانێ کە چیەو چۆنە!؟"

لەگەڵ رونكردنەوەكەیدا كوشتارگەی نوێی سلێمانی چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوەو وتوشیەتی"وێنەی چەند ئاژەڵێكە لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی کە بەهۆی هەبونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونەتەوە."

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×