ئاری هەرسین: لەواقعدا دو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە
  2022-05-14       584       

لەسەروبەندی ئەو ناکۆکییانەدا كه‌ له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا هه‌یه‌، پرسی دو ئیدارەیی لەلای هەردولا سەریهەڵداوەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دەڵێت، لەواقعدا دو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ئاوێنه‌: ئاری محەمەد هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "بەداخێکی زۆرەوە هەرێمی کوردستانی عێراق دابەشبووە بەسەر دوو زۆنی زەردو سەوزدا، هەرچی سەرۆکی حکومەتەکە کە لەپارتی دیموکراتی کوردستانەو کاک مەسرورە، دەسەڵاتی نییە لەمدیو دێگەڵە، واتە ئەو ناوچەیەی کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە، وە بابەتی بودجەش زۆر دەمێکە ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی 43%ی بۆ زۆنی سەوزە و 57%ی بۆ زۆنی زەردە، ئیتر ئەوەی کە دابەشی ناکات ئەو دەسەڵاتەیە کە ئیدارەکەی ئەمدیو دێگەڵە بەڕێوەدەبات، کە ئەویش یەکێتی نیشتمانی کوردستانە."

وتیشی‌، "ئێمە بەدیفاکتۆ دو ئیدارەین، ئەمە نەک لەئێستا، بەڵکو لەکابینەکانی ڕابردوش لەسەردەمی کاک نێچیرڤانیش هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە بەدیفاکتۆ دو ئیدارەیین."

دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران لەسنوری سلێمانی، پەیوەندییەکانی یەکێتی‌و پارتی گرژتر کردووەتەوە، یەکێتی دەڵێت پارتی سلێمانی گەمارۆداوەو سیاسەتی ڕقی بەرامبەر پەیڕەو دەکات، پارتیش یەکێتی تۆمەتبار دەکات بەوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان نانێرێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×