سەرۆك كۆمار پەلامارە تیرۆریستییەكان بە ترسنۆكانە و هەوڵی سەرشۆڕانەی تیرۆریستان ناودەبات
  2022-05-24       342       

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكانی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر كەركوك و دیالە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆكەكانی سەر كەركوك و دیالە، “هەوڵی سەرشۆڕانەن بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هاوڵاتییانمان و هێزە ئەمنییەكانمان”.

ئاوێنە: سەرۆك كۆمار پێیوایە ئەو هێرشانە مەترسیداریی تیرۆر بەبیردەهێننەوە كە لە بۆسەدایە بۆ قۆستنەوەی كەلێنەكان و ژیاندنەوەی خۆی.

پەیامەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت، “ئەركمانە ڕیزی نیشتمانی یەكبخەین و پشتیوانیی هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكان بكەین لەپێناو ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی پیلانە نەگریسەكانی”.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردەسەر دوو گوندی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە هەردوو پارێزگای كەركوك و دیالە و نزیكەی 20 كەس كوژران و برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×