لەسەر سوکایەتیکردن بەخامنەیی‌و قاسم سولەیمانی دەیان ڕۆژنامەنووسی عێراقی لەکارەکەیان دەرکران
  2022-06-06       459       


بەتۆمەتی "سوکایەتیکردن" بەهەریەکە لەعەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، دەیان ڕۆژنامەنووس‌و کارمەندی کەناڵی ئەلعێراقییە لەکارەکانیان دورخرانەوە.

ڕۆژی یەکشەممە بەبڕیارێکی کەناڵی ئەلعێراقییە هەریەکە لەسەعدون موحسن پێشکەشکاری بەرنامەی "المحاید"و دەیان ڕۆژنامەنووس‌و کارمەندی بەشدار لەو بەرنامەیە لەکارەکەیان دورخرانەوە.

هۆکاری ئەو بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی میوانێکی بەرنامەکە قاسم سولەیمانی بە"بکوژ" ناوبردووە. هاوکات بەرپرسانی کەناڵەکە دەڵێن، هەر لەو بەرنامەیەوە سوکایەتی به‌عەلی خامنەیی کراوە بۆیە ئەو بڕیارەیانداوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×