وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێكرد و بڕیاریشه به‌ر له جه‌ژنی قوربان، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شبكرێت.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییه‌كان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 3ی تەمموز دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، به‌ر له جه‌ژنی قوربان موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت، پاشانیش ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، ناوخۆ، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ هێزی زێڕه‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی به‌رگری و فریاكه‌وتن ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی بواری فه‌له‌كناسی رۆژی 8 یاخود 9ی مانگی داهاتو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێمیش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشو رابگه‌یه‌نێت، به‌وه‌ش دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌ون و راسته‌وخۆش له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 6ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران كرد و رۆژی دوشه‌ممه 27ی (حوزه‌یران/6) كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه دێت.