مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌شاری جده‌ی سعودیه‌وه گه‌یشته تاران‌و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوه‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی جده‌ی ریازی پایته‌خته‌وه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته تاران‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پێشوازیلێكراو دواتر كۆبونه‌وه.
له‌دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه مسته‌فا كازمی، ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان ئێران و عێراقدا هه‌یه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت و هه‌ردوڵات سه‌باره‌ت به ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كاریگه‌ری گه‌وره جێده‌هێڵێت".
وایشی، "ئێمه له رۆژه سه‌خته‌كاندا له پاڵ عێراقییه‌كان بوین و به‌وجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌رگیز سارد‌و سڕی تێناكه‌وێت و ئه‌م په‌یوه‌ندیه رۆژ به‌رۆژ فراوانتر و به‌هێزتری ده‌كه‌ین، سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ ئێران ده‌كرێت خاڵێكی وه‌چه‌رخان بێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا".
دوێنێ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ شانشینی سعودیه گه‌یشته جده‌و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌وه پێشوازی لێكراو له‌دیدارێكیشدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هاوكاریی ئابوری نێوانیان گفتوگۆیان كرد.