بڕێکی زۆر برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق
  2022-06-28       552       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بڕێكی زۆری برنجی تایلەندی گەیشتووەتە عێراق، دوای ئەنجامدانی پشكنین بەسەر شارەكان دابەش دەكرێ‌.

ئاوێنە: عێراق بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، ئێستە پرۆسەی كڕینی خێرا كردووە، ئەوەیش بەهۆی ئەو تەنگژەیەی خۆراك بەرۆكی دنیای گرتووە، شەوی رابردووش بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە باشووری عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی حوزەیران، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە باشووری عێراق و بۆ بەشە خۆراكی مانگانە بەكار دێ‌.

لامع مووسەوی بەڕێوەبەری گشتی بۆ بازرگانی خۆراك رای گەیاندووە، ئێستە تیمێكی تەكنیكی شیكەرەوەی تاقیگە لە بەشی كوالێَتی كۆنترۆڵی كۆمپانیای خۆراك و بەشی كۆنترۆڵی بازرگانی، بەشێك لەو برنجە بۆ تاقیگەی ناوەندی كۆمپانیاكە لە بەغدا ناردووە.

باسی لەوەش كردووە، ناردنی ئەو برنجە بۆ تاقیگە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئاشكراكردنی توانای بەكارهێنان و شیاوبوونی، هاوكات گونجانی لەگەڵ ئەو گرێبەستەی ئەنجام دراوە لەسەر كوالێتی برنجەكە.

روون كراوەتەوە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینی تاقیگە، ئەو بڕە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت، بەپێی پێویستی هەر پارێزگایەك، ئەمەیش لە چوارچێوەی بەشە خۆراكی مانگانە دەبێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×