لە عێراق هەندێك خێزان منداڵەكانیان بۆ سواڵكردن بە كرێ دەدەن
  2022-07-01       331       

بەپێی قسەی بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دیاردەی سواڵكردن لە كۆمەڵگەی عێراقی روی لە زیادبونەو هەندێك خێزان بە 25 هەزار دیناری رۆژانە، منداڵەكانیان بۆ سواڵكردن بە كرێ دەدەن.

ئاوێنە: عەمید غالب عەتیە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە وەزارەتەكە، بە میدیای فەڕمی عێراقی وتوە"دیاردەی سواڵكردن لە كۆمەڵگەی عێراقیدا روی لە زیادبون كردوە، هۆكاری ئەوەش  دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێك كە گرنگترینیان توندوتیژی خێزانییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو، "هەندێك خێزان هەن منداڵەكانیان لەبەرامبەر 25 دیناری رۆژانەدا بۆ سواڵكردن بە كرێ دەدەن."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سێ جۆر سواڵكەری داریكردون، یەكەم: ئەوانەن كە بەڕاستی هەژارن، دوەم: لە چینی گەنجانن و هۆكاری سواڵكردنیان زیاتر دەرونییەو وتوشیەتی، بەڵام جۆری سێیەم كە مەترسیدارترینە، ئەو مافیاو چەتانەن كە گروپی سواڵكردن بەڕێوەدەبەن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی ئامارەكان زۆترین سواڵكەر لە جۆری یەكەمن كە بەڕاستی هەژارن.

جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە هەڵمەتی دەستگیركردنیان و رۆژانە مافیاو چەتەكانی سواڵكردن دەستگیردەكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×