دوایین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكرێت
  2022-07-01       740       


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە بەشێك لە هاوڵاتییان پێشتر بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زەرەرمەندبوون ئەگەر بڕیارەكەی پێشتر هەڵبوەشێندرێتەوە دەبێت قەرەبووی ئەو كەسانە بكرێتەوە كە بەو هۆیەوە زەرەرمەندبوون.

ئاوێنه‌: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕاگەیاند، ئەو هەوڵانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گیراونەتە بەر هیچ ئەنجامێكیان نابێت، چونكە ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقدایە.

ئاشكرایكرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوەیە و دیارنییە كە نرخی نەوت تاوەكو كەی لەم نرخەی ئێستادا دەمێنێتەوە و ئەگەر ئەو بڕیارە بدرێت و دۆلار هاوشێوەی پێشتر لە بانكی ناوەندییەوە بە نرخیكی كەمتر بخرێتە بازارەوە ئەوا بانكەكە متمانە لە دەستدەدات بۆیە بانكی ناوەندیی بڕیاری لەو شێوەیە نادات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر كە ئەو بڕیارە لەلایەن بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقەوە دراوە بەشێك لە هاوڵاتییان زەرەرمەند بوون بۆیە هەر بڕیارێك بدرێت ئەو كەسانە دەبێت قەرەبووبكرێنەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×