سەرکردەیەکی عەسائیب کە یەکێکە لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەون، ئەوا چوارچێوە پشتیوانی کاندیدەکەی یەکێتی دەکات.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا مەحمود ڕوبێعی، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی عەسائیب ڕایگەیاند، "دوای جەژنی قوربان، پشووی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هیوادارین لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستەکە بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەگەر ڕێکنەکەوتن، ئەوا چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات، ئەوەش وەک پێزانینێک بۆ هەڵوێست و پشتیوانییان لە ماوەی ڕابردوودا."