بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە سەربازێكی عێراقی كوژرا
  2022-07-02       367       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لە سنوری قەزای تەلەعفەر، سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوەو دوانی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بۆمبەكە بە هێزێكی فیرقەی 15ی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە لە نزیك گوندی "ساڵحیە" لە قەزای تەلەعفەری سەربە پارێزگای نەینەوا.

سەرچاوە ئەمنییەكان باسیان لەوە كردوە كە بۆمبە چێنراوەكە پاشماوەی رێكخراوی داعش بووە لە ناوچەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×