سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار ده‌بێت‌و هیچ نیه‌تێكى بۆ په‌راوێزخستن نییه، ئه‌وانه‌ى له‌پرۆسه‌ى سیاسى به‌شدارن یان كشاونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار ده‌بێت‌و جیاوازیى له‌نێوان لایه‌نه‌كان ناكات.
مالیكى ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، حكومه‌تى داهاتوو جیاوازى له‌نێوان ئه‌وانه ناكات به‌شداریى هه‌ڵبژاردنیان كردوه یان به‌شداریان نه‌كردوه هاوكات جیاوازیش ناكات له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پرۆسه‌ى سیاسى به‌شدارن یان له‌دواى هه‌ڵبژاردن كشاونه‌ته‌وه.
نورى مالیكى‌و موقته‌دا سه‌در دوو جه‌مسه‌رى دژ به‌یه‌كى ناو شیعه‌كانن‌و ئه‌گه‌رچى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى هه‌بوو سه‌در، به‌ڵام مالیكى ڕێگه‌ى نه‌دا حكومه‌تى زۆرینه پێكبهێنێت‌و ئێستا موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى شه‌قامه‌وه ڕێگریى له‌مالیكى‌و هاوپه‌یمانه‌كانى بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.