ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم: نزیكەی 3500 توشبوی نوێ تۆماركران
  2022-07-04       317       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 491 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 32 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 10 هەزارو 293 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 491 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە لەوانە 815 توشبویان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون بەم شێوەیە: 368 لە هەولێر، 267 لە دهۆك، 180 لە سلێمانی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە هەرێمی كوردستان نەبون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×