له‌كۆبونه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداریی‌و ئه‌منی نه‌ینه‌وا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌خنه‌ی له‌ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان گرت‌و رایگه‌یاند، نابێت چیدیكه رێگه بدرێت له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵه‌وه، شاری هه‌ولێری بكرێته ئامانج.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شاری موسڵی كرد‌و له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و به‌رپرسانی باڵای پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌خنه‌ی له‌ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان گرتوه‌و رایگه‌یاندووه، نابێت چیدیكه رێگه بدرێت له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵه‌وه، شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكرێته ئامانج.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی وتووه، ناكرێت چیدیكه له‌خۆرهه‌ڵاتی موسڵه‌وه موشه‌ك‌و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكرێن‌و رێگری له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.