حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم‌و پێداویستییە خۆراکییەکان تا كۆتایی ئەیلول درێژده‌كاتەوە
  2022-07-17       460       


فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان تاوەکو 30ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ درێژبکرێتەوە. 

ئاوێنه‌: فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕایگه‌یاندووه‌، بەپێی بڕیاری ژمار 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە سەرجەم بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاوەکو 30ـی ئەیلولی 2022 درێژ کردەوە تاوەکو بارگرانی نەبونی بەرهەمە خۆراکییەکان و گرانبونیان لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت. 

ئەوەش هاتوە، لە خاڵی دوەمی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دا هاتوە،  تیمەکانی چاودێری بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردراون بۆ بەردەوامبون لە چاودێریکردنی بازاڕ و رێگرتن لە خراپ سودوەرگرتن لەو ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و رەوانەکردنی سەرپێچیکاران بۆ لێپرسینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی بڕیارەکەش گومرگ لەسەر هەریەک لە ئارد، برنج، زەیتی گولەبەرۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی روەکی بەستو، رۆنی ئاژەڵی بەستو، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک وەک (نیسک، نۆک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش) و شیری منداڵان بە هەمو جۆرەکانییەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەکاری بەرهەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×