وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دهستگیركردنی گروپێکی سەر بەدەزگای هەواڵگری ئیسرائیل -مۆساد- ئاشكرا دهكاتو دهڵێت، گروپهكه لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە داخڵی ئێران بوبونو بەنیازبون چەندین کردەوەی "تیرۆرستی" لەو وڵاتە ئەنجامبدەن.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لەزاری سهرچاوهیهكی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بڵاویکردۆتەوە كه چەند ئەندامێکی دەزگای سیخوری ئیسرائیلیان دەستگیرکردوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی "کاری تیرۆریستی" چونهته ئێران.
راشیگهیاندووه، "تۆڕە سیخورییەکە لەهەرێمی کوردستانەوە، هاتبونە ناو خاکی ئێران، لەرێگای وڵاتێکی دراوسێوە لەگەڵ مۆساد لەپەیوەندیدا بون، پلانیان دانابو کاری تیرۆریستی بێوێنە ئەنجامبدەن کە لەپێشتردا ئەنجامنەدراوە".
ئهوهشی خستۆتهڕو، "تۆڕە سیخوڕییەکە لەبەرنامەیاندا بوە بەچەکی پێشکەوتوو چەندین جۆر تەقەمەنی جێگەی هەستیار بکەنە ئامانج، بەڵام پێش جێبەجێکردنی پیلانەکانیان توانیمان دەستیگیریان بکەین".