چوارچێوەى هەماهەنگی پەیامێکى نوێ بڵاودەکاتەوە
  2022-07-29       1011       


چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان لە راگەیەنراوێدا دەڵێت، چەند مانگێکە چوارچێوەی هەماهەنگی کاردەکات بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی کە دە یانەوێت بەئاراستەی نادیاردا بڕۆین دوور لەخواستی خەڵک و دەنگی دەنگدەران.

ئاوێنه‌: ئاماژەى بەوەشکردوە، لەبەردەوامی هەوڵەکانیشدا چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشە بۆ تەواوکردنی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەموو هێزە سیاسییەکان و داواکردنی هێزە کوردییەکان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی جدیتر بەمەبەستى گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی کۆمار.

هەروەها چوارچێوەى هەماهەنگی دووپاتیدەکاتەوە لەسەر تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان لەپێش دانیشتنی پەرلەمان کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

لەبارەى گفتوگۆکردنیش لەگەڵ لایەنەکان،لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە ئەو تیمە دانوستانکاریەی کە لەچوارچێوەی هەماهەنگیدا دانراون دەست دەکەن بە دیالۆگ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و لایەنەکانی تر بۆ گەیشتن بەتێگەیشتنی نیشتیمانى کەهێزی حکومەتی داهاتوو زیاتر بکات و بتوانێت ئەرکەکانی خزمەتی باشتر ئەنجام بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×