لیژنەی یاسایی: سبەی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەناچێت
  2022-07-29       480       

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە سبەی شەممە كۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت. ئەوەش دوای ئەوەی وا بڵاوكرایەوە كە سبەینێ پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە.

محەمەد عەنوز، ئەمڕۆ(هەینی)، بە میدیای فەڕمی عێراقی راگەیاند"10 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕدەبێت و هێشتا ناكۆكی سیاسی هەیە لەبارەی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتەوەو ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەكانی ئێستا دەكەین."

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی دۆخی سیاسییەوە، دانیشتنەكانی پەرلەمان توشی ئیفلیجی بون، پێویستە لە ماوەی مانگێكدا هەشت دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچن، لەكاتێكدا لەماوەی ئەم خولەی پەرلەماندا لەسەرەتاوە تا ئێستا تەنها 12 كۆبونەوە كراون.

جەختیشی كردۆتەوە كە سبەی هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان بەڕێوەناچێت و بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پێویستە كاندیدەكان بێنە پەرلەمان، بەڵام برایانی كورد تاوەكو ئێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر یەك كاندید.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×