خۆپیشاندەران بەربەستەكانی ناوچەی سەوز دەبڕن و دەچنە ناوەوە
  2022-07-30       386       

خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر، لە چەند دەروازەیەكەوە بەربەستەكانی ناوچەی سەوز دەبڕن و دەچنە ناوەوە، ئەوەش وێڕای بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و بۆمبی دەنگی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بۆ دورخستنەوەیان كە بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر توانیویانەوە لەلای وەزارەتی پلاندانان و هەروەها لەلای پردی "زەیتون"ەوە بەربەستە كۆنكرێتییەكانی ناوچەی سەوز ببڕن و بچنە ناوەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژو بۆمبی دەنگی روبەڕووی خۆپیشاندەران بونەتەوە بۆ رێگریكردن لە بڕینی ناوچەی سەوزو بەپێی میدیا عێراقییەكان سێ خۆپیشاندەر برینداربوون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×